چالاکی
سایتی گە لاوێژ دەرگای واڵایە بۆ نووسەران...
ڕۆژی (15-11-2016)، بەئامادەبوونی خاتوو گەلاوێژخان،ستافی سایتی گەلاوێژ، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دەستپێكرد ولەوكۆبوونەوەیەدا جەخت كرایە سەر ناوەڕۆكی بەرنامەكانی سایتەكە كەبەشێوە گشتییەكەی بریتیە لەبەئەرشیفكردنی ئەو دۆكیمێنت ونووسین ولێكۆڵینەوە وچاوپێكەوتنانەی گەلاوێژ كەبەدرێژایی زەمەنی نووسینەكانی ئەنجام دراوە.دواتر،باس لەگرنگیدانی سایتەكە بەكەسایەتییە پەیوەندیدارەكان كرا .لەگشت بۆچوونەكانی ستافدا،خاتوو گەلاوێژ پشتیوانی خۆی بۆ سایتەكە نیشاندا وستافیش پێزانینی خۆی بۆ ئەم پشتیوانییە خستە ڕوو كەبەڕۆحێكی زانستی وبابەتیانە كار بۆ ناوەڕۆكی سایتەكە بكەن.جارێكی تر،سایتی گەلاوێژ، دووپاتی دەكاتەوە ،بۆ سەرجەم نووسەران وڕووناكبیران، كەسایتەكە،بۆ هەر نووسین وبابەت وسەرنجێك لەسەر گەلاوێژ، هەمیشە دەرگای واڵایە لەبەردەمیاندا.