وتار
كتێبەكانی ڕۆمانووس وچیرۆكنووس گەلاوێژ لەبەردەم خوێنەرد

وەك یەكەمین نووسەری كورد، خاتوو گەلاوێژ تەواوی بەرهەمەكانی بەشێوەی ئۆنلاین بە شێوازی pdf بڵاو دەكاتەوە لە وێب سایتیgalawezh.com.
ژینۆ عەبدولڵا بە ڕیوبەری وێب سایتی   galawezh.com ئاماژەی بەوەدا،  دوای هەوڵێكی بێ ووچان ولەماوەیەكی زۆر كورتدا بەشێكی هەرە زۆری بەرهەمەكانی ڕۆمانووس وچیرۆكنووسی كورد گەلاوێژ، كەبریتین لە (21 ) بەرهەم ،هە موو بە رهەمەكان لەوێب سایتی گەلاوێژ  دانراوە و خوێنەران و توێژەران دە توانن بیخوێنەوە.

ڕوونیشیكردەوە، لێرەوە خوێنەر ونووسەران وئەكادیمیان بەجیاوازی جێگەوە دەتوانن، بەشێوازی دابەزینی بێ بەرامبەر،سوود لەو بەرهەمانە ببینن.ئەمەش لەلایكەوە هەلێكی گونجاوە بۆ خوێنەر تا لەنزیكەوە ئەو بەرهەمانە بخوێننەوە.
هاوكات  بە ڕیوبەری وێب سایتی   galawezh.com  باسی لەوەشكرد،  خوێنەران و نووسەران و توێژەران دەتوانن سەرنج وتێبینی ولێكۆڵینەوەی خۆشیان لەسەر ئەو بەرهەمانە ئەنجام بدەن و بایەخدان بەچەمكە گێڕانەوەگەرییەكانی گەلاوێژ تەواو نزیكمان دەخاتەوە لەڕاستییەكانی كۆمەڵگا بەتایبەتی لەڕووی سیاسی وفیكری وسایكۆڵۆژی وسۆسیۆڵۆژیاوە، لەهەمان كاتیشدا دەروازەیەكی ووزەبەخشیشە بۆ پێگەی ئەدەبیاتی فێمینیزم لەنێو ئەدەبیاتی كوردیدا.گومانیش لەوەدا نیە كەئەدەبیاتی هاوچەرخ بەبێ ڕەهەندە گێڕانەوەگەرییەكان تەواو لاسەنگ دەبێت.ئەدەبیاتی گەلاوێژ تۆمارێكی ئۆنتۆڵۆژی زەمەنی ڕووداوەكانە لەكۆمەڵگای كوردیدا.گرنگیدان بەو تۆمارە گرنگیدانە بەشوناسی مێژووی هاوچەخی كوردی لەهەموو ڕوویەكەوە.ئەمەش ئەركی هەمووانە بەجیاوازی ئایدیا.

بۆ خوێنەوەی تەواوی بەرهەماكان سەردانی ئەم لینكەی خوارەوەبكە ....
http://galawezh.com/Library