وتار
دایەڵۆگێكی ڕۆشنبیری وئەدەبی لەگەڵ خاتوو گەلاوێژ
ژینۆ عەبدولڵا*

بە مەبەستی هە ڵسە نگاندنی وێب سایتی Galawezh.com    گفتوگۆی چەند دۆسیە یەكی ئەدەبی و ئەدەبیاتی گەلاوێژخان، دەستەی وێب سایتیGalawezh.com (پ.د.زاهیر لەتیف كەریم وپ.د.نیان نەوشیروان مەستی وا ژینۆ عەبدوڵڵا)، و مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم ودكتۆر حەمە دلێر میسری ودكتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا وستران عەبدوڵڵاو محەمەد عوسمان سەردانی خاتوو گەلاوێژ ساڵح فەتاح یان كرد.
لەم دانیشتنەدا جەخت كرایە سەر چەند تەوەرێك كەهەندێكیان پەیوەندی بەوێب سایتیGalawezh.com هەبوو ئەوانی تریش بەڕۆشنبیریەتی گشتی وئەدەبیاتی گەلاوێژ بەتایبەتی.

دانیشتنەكەش كەش وهەوایەكی ئازادانەی لەخۆ گرتبوو ولەهەمان كاتیشدا تەواو دووركەوتبۆوە لەچەمكە سیاسی وفیكرییەكانی سەردەم.بەپێچەوانەوە سەرجەم ئامادەبووان تەواوی سەربەستی ڕادەربڕینیان هەبوو كەبێگومان كۆی بۆچوونەكان لەبەرژەوەندی ڕۆشنبیرییەتی كوردیدا بوو.زۆربەی پرسیارەكانیش ڕووبەڕوی خاتوو گەلاوێژ دەبووەوە وئەمیش بەئاستێكی بەرزی ڕۆشنبیرییەوە وەڵامی زۆرێك لەپرسیارەكانی دەدایەوە.لەو نێوەندەشدا ئامادەبووان دەكەوتنە گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانەی ڕۆشنبیرییەوە وەك ئەوەی هەمووان لەیەك كاتدا بەشدار بن لەئامادەكردنی پرسیارەكان ووەڵامەكانیشی.بەشێك لەپرسیارەكان تەرخانكرا بۆ ئەزموونی گەلاوێژ ولەمیانەی دایەڵۆگەكاندا ئامادەبووان گەیشتنە ئەو ڕاستییەی كەبنەمای چیرۆك وڕۆمانەكانی گەلاوێژ سوودێكی زۆری لەواقیعی كۆمەڵگا بینیوە بەتایبەتی چینی هەژار وزوڵملێكراوەكان.ئەمەش بەو مانایەی كەگەلاوێژ لەنزیكەوە وبەهۆی تێكەڵبوونی بەچینە جیاوازەكانەوە توانیوێتی لەناخی تاكی كوردی بگات وبەرجەستەشیان بكات.ئەمە جگە لەسوود وەرگرتن لەئەزموونی كەڵە نووسەرە عەرەب وئەوروپاییەكان.دواتر جۆری پرسیارەكان گۆڕا بەرەو گرنگیدان بەوێب سایتی گەلاوێژ كەئێستا نزیكەی نیوەی بەرهەمەكانی گەلاوێژ چۆتە نێو پڕۆسەی دابەزینی بەرهەمەكان بەبێ بەرامبەر.لەئایندەیەكی نزیكیشدا بەرهەمەكانی تر دەچنە نێو هەمان پڕۆسەوە.لەهەمان كاتدا باس لەوەش كرا كەبەشێك لەبەرهەمەكانی گەلاوێژ وەرگێڕێتە سەر زمانە بێگانەكان بەنموونەی زمانی عەرەبی وئینگلیزی.ئەمە جگە لەوەی كەبۆجارێكی تر سەرجەم بەرهەمەكانی گەلاوێژ چاپ بكرێتەوە وبەڕاستەوخۆ بكەوێتە بەردەست خوێنەرانەوە.ئەم كارەش لەئایندەیەكی نزیكدا بەئەنجام دەگەیەنرێت.ئامادەبووان وبەشدرابووان تەواو دانیشتنەكەیان دەوڵەمەند كرد.شایەنی ئاماژە پێكردنە دیدارە كە ڕۆژی 11\12\2017 بە ڕیوەچوو.

بە رێوبەری سایتی گەلاوێژ