گه‌لاوێژ خان و سایته‌كه‌ی
مسته‌فا ساڵح كه‌ریم
ڕۆژێكی پڕ شادیی بوو بۆ ئێمه‌ی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م كه بینیمان خاتونێكی به‌ڕێز، به‌هره‌وه‌ر، نووسه‌ری بوێر، شایه‌تحاڵی ڕۆژگاره سه‌خته‌كان، گه‌لاوێژ خانی قاڵبووی خه‌بات و ڕاهاتووی ژیانی پڕ له غوربه‌ت و حه‌سره‌ت، له شاری سلێمانیدا ئه‌و شاره‌ی كه ئه‌وی خۆش ده‌وێ و ئه‌ویش به شاره نازداره‌كه‌ی كوردستانی ده‌زانێ، ئا له‌و شاره پڕ له فه‌خرو شانازیه‌دا كه مامی گه‌وره‌و سه‌ركرده‌مان سه‌رۆكی نه‌مر مام جه‌لال ده‌یوت: ئه‌م شاره هه‌ر بۆ سه‌روه‌ریی بنیات نراوه، ئا له‌م شاره‌دا كه پایته‌ختی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستانه خه‌مخۆرانی وشه‌ی ڕه‌سه‌ن، ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌كادیمی و ڕوناكبیران سایتێك بۆ خانمی ڕۆماننووس گه‌لاوێژ خان بكه‌نه‌وه، له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌و ئاهه‌نگه خنجیلانه‌یه بوو كه به‌و بۆنه‌یه‌وه بۆی ڕێك خراو به‌نده‌ش شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێ بڕا له‌ته‌ك مامۆستایان وه پسپۆڕاندا به وتارێك به‌شدار بم له ئاهه‌نگی شكۆمه‌ندیی گه‌لاوێژ خانی خوشكه گه‌وره‌ماندا.
ئه‌مڕۆ له ساڵیادی ئه‌و سایته‌دا پیرۆزبایی له گه‌لاوێژ خان ده‌كه‌م و هیوای سیحهتباشی بۆ ده‌خوازم، هه‌روه‌هاش ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌ران و كارمه‌ندان و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م سایته به به‌ره‌كه‌ته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له كۆتاییشدا به خوشكی گه‌وره‌م گه‌لاوێژ خان ده‌ڵێم: خۆ ڕاگر به‌و ئاگات له سیحه‌تت بێ و تۆ دڵنه‌واییمان بكه‌ره‌وه، هیواشم وایه هه‌رگیز له قه‌ڵه‌م نهتۆریی .. چونكه عه‌شقی تۆ بۆ وشه‌ی كوردیی .. بۆ قه‌ڵه‌م فه‌رامۆشی نه‌ك هه‌ر به ئێمه به‌ڵكو به‌گیانی ئه‌و مهزنانهش ده‌به‌خشێ كه ئێستا به جه‌سته له‌ناوماندا نین و به‌گیان له‌دڵی ههموانماندان. پیرۆز بێ ساڵیادی سایتی گه‌لاوێژ خان.
|